داود ئۆغڵۆ: ئەردۆغان خیانەتی لە تورکیا کردووە لە بەرژەوەندی قەتەر

  2020-12-03  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی تۆمەتبارکرد بە خیانەت لە ئەمانەت لە پێناو بەرژووەندی وڵاتی قەتەردا.

داود ئۆغڵۆ ئاشکرای کردووە ئەردۆغان لە ١٠٪ ی بازاڕی دارایی (بۆرسە)ی ئیستەنبولی بە قەتەر فرۆشتووەك وەک هەوڵێک بۆ بوژاندنەوەی ئابوری تورکیایە کە چووەتە قۆناغێکی قورس و ئاڵۆزاوە.

سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا وتوویەتی "تورکیا بازاڕو کۆگایەکی تایبەت نییە کە موڵکی ئەردۆغان بێت، داواشی لێکرد بگەڕێتەوە بۆ ژیری خۆی.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا جەختیشیکردەوە لە ئەردۆغان خۆش نابن لەسەر ئەو وێرانکارییەی کە بەسەر وڵاتەکەیدا هێناوە، داواشیکرد لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت و پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتداری وڵاتەکەی بە ماشێنی گەندەڵی لە تورکیادا ناوبرد.

داود ئۆ‌غڵۆ جەختیکردەوە پێویستە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەش بکرێت کە زیانیان بە وڵات گەیاندووە.

سەرباری بەرزبوونەوەی دەنگەکان بۆ لێپرسینەوە و کردنەوەی دۆسییەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو ڕێکەوتنەی ئەردۆغان لەگەڵ قەتەردا ئیمزایکردووەک پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی هاوپەیمانی پارتی دادو گەشەپێدان و بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا ئەو داوایەیان ڕەتکردەوە.

گرێبەستی فرۆشتنی بۆرسەی ئیستەنبوڵ تەنها یەکێکە لەو زنجیرە وەبەرهێنانانەی قەتەر کە بوونەتە جێی گومان لە تۆرکیاك بە تایبەت کاتێک لە ساڵی رابردوودا ئەنکەرە کۆمپانیا دەروتکردنی تانکی سەر بە سوپای وڵاتەکەی بە قەتەر فرۆشت.

 



ڕیکلام