راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان

  2020-12-03  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و دواتر راپۆرتەکە ئاراسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت و بۆ رای گشتیش ده‌خرێته‌ڕوو.

پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى 2020/11/15ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، كه‌تیایدا بڕیاردرا شاندی دانوستانكارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم، به‌‌ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل كه‌تیایدا به‌وردى و به‌به‌ڵگه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان و رای گشتی له‌ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2020/12/3، راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكار گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و دواتر ئاراسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت و بۆ رای گشتیش ده‌خرێته‌ڕوو.

تەواوی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە لەم لینکەدا بەردەستە: