بەرهەم ساڵح: بێ بەرامبەر ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکەین

  2020-12-04  | 
بە‌غدا
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی بێ بەرامبەر ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکات.

لە میانەی وتارێکدا کە لە کۆبونەوەی نائاسایی رێکخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا پێشکەشی کرد، بەرهەم ساڵح  سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، "مایەی خۆشحاڵییە ئەم كۆبونەوەیە جەخت لە کۆده‌نگییه‌کی سه‌رانسه‌ری دەكاتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

جەختی لەوەشکردەوە، پێویسته‌ كاری لە پێشینە ده‌سته‌به‌رکردنی ڤاکسێن و چاره‌سه‌ربێت، به‌جۆرێک ‌بەئاسانی بگاته‌دەستی هەمو وڵاتان و سەرجەم مرۆڤایەتی، وتیشی، زۆر گرنگە لە دابینكردنی پێداویستییەكانی چاره‌سه‌ر و ڤاکسیندا، دادپه‌روه‌ری ڕه‌چاوبکرێت و دوور بێت له‌ ململانێی سیاسیی و بازرگانی پێوه‌کردن .

سەرۆک کۆماری عێراق راشیگەیاند، سه‌ره‌ڕای سه‌ختیی دۆخی دارایی له‌ عێراق، حکومه‌ت خۆی هه‌وڵ دەدات بۆ کڕین و دابه‌شکردنی ڤاکسێنه‌که‌ به‌بێ بەرامبەر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.



ڕیکلام