کوردی  |  English            

پەکەکە ئاماری شەڕی ساڵی ڕابڕدووی لەگەڵ تورکیا بڵاوکردەوە

  2021-01-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ڕابردووی لەگەڵ تورکیا بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 1005 سەرباز و ئەفسەری تورکیا کوژران و لەبەرامبەریشدا 358 گەریلا شەهیدبوون.

پەکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت ساڵی 2020 تورکیا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە گەریلا لەناوببات،بەڵام نەیتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە لەنێو کوژراوەکاندا نۆ ئەفسەر و پلەداری تێدابووە و 105 سەربازیشیان لێ بریندارکردوون.
هەروەها 397 چالاکیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و  10 گەریلاش بە دیلی کەوتونەتە دەست تورکیا.
پەکەکە ڕاشیگەیاندوە لەساڵی ڕابردوو تورکیا 122 ئۆپراسیۆنی زەمینی و 1589 هێرشی ئاسمانی و 206 هێرش بە تۆپخانە و هاوەن و تانکی کردۆتە سەر هێزەکانی گەریلا.
پەکەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی ڕاگەیاندوە بۆ ساڵی 2021 خۆیان ئامادەدەکەن و ئاڵای ئازادی شەهیدەکانیان هەر بەشەکاوەیی دەمێنێتەوە و دڵنیان کە سەردەکەون