عەدنان عوسمان وتەبێژ و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، دەستیلەکارکێشایەوە.
عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، "ئاراستە و ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نە ئەتوانم تیایدا بەشدار بم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە، هەربۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەندامێتی خانە و وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم، بە هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێیانم" .
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشتر لە ۱٤/۹/۲٠۲٠ دوای ساڵێک لەکارکردنم لەخانە، دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشی خانە و لە ۱/۱٠/۲٠۲٠ پێشکەشی جڤات کرد، بەڵام بەهۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان و بەڵێنی هەندێ هەنگاو، ناچارکرام دان بەخۆمدا بگرم.
عەدنان عوسمان وتەبێژ و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، دەشڵێت، "لەئێستادا بۆ ئەوەی چیتر هۆکاری سەرئێشە بۆ خۆم و ئەوان نەبم، دوابڕیاری کۆتایی خۆمدا".