کوردی  |  English            

كافتریا و بلیاردی ئەستێرە لە سلێمانی دادەخرێت

  2021-01-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی هەبونی مناڵی خوار (18) ساڵ، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كافتریا و بلیاردی ئەستێرە دادەخەن، خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی هەبوونی مناڵی خوار (18) ساڵ لە شوێنەكەیدا، كافتریا و بلیاردی ئەستێرە لەلایەن لیژنەی ریستۆرانتی قائیمقامیەتەوە دادەخرێت.

‎ناوبراو وتیشی: هەر شوێنێك خوارنەوە یاخود نێرگەلە پێشكەش بە منداڵی نەوجەوان بكات شوێنەكەی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە‌.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان وتیشی: ئەو شوێنانە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە‌ ئاگاداركراونەتەوە تابلۆی (هاتنە ژوورەوە بۆ خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغەیە) لە شوێنەكانیان هەڵبواسن و هیچ جۆرێك‌ خواردن و خواردنەوە یاخود نێرگەلە پێشكەش بە مناڵی نەوجەوان نەكەن.

لەشكر حەمید راشیگەیاند: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریا و بلیاردی ئەستێرە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.