گۆڕان چەند بنەمایەکى دیاریکرد بۆ بنیاتنانى پڕۆژەى لامەرکەزى لە هەرێم

  2021-01-18  | 
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بزوتنەوەى گۆڕان چەند بنەمایەکى دیاریکرد بۆ بنیاتنانى پڕۆژەى لامەرکەزى لە هەرێمی کوردستان کە بریتین لە:

یەکەم_ چەسپاندنى پایەکانى لامەرکەزییەت بە یاسا کاریگەرترە وەک بە بڕیار و پەیڕەوى ئەنجومەنى وەزیران.

دووەم_ پەیکەرى ئیدارى حکومڕانى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتەکان بەپێى یاساکانى پەرلەمانى کوردستان بە روحییەتێکى مەرکەزى نوسراون، بۆیە پێویستە هەموارى یاساى پارێزگاکان ژمارە (3ى ساڵى 20009) گشتگیر و چڕوپڕ بێت و زۆربەى بوارەکان بگرێتەوە بە جۆرێک چارەسەرى ئەو دەسەڵاتە مەرکەزیانە بکات کە بۆ وەزارەتەکان دیاریکراون.

سێ_ بڕوابونى تەواو بە دابەشکردنى دەسەڵاتەکان بۆ سەرجەم یەکە ئیدارییەکانى پارێزگاکان و بەڕێوەبەرەگشتییەکا، بە قەزا و ناحیەکانیشەوە، چونکە ناکرێت دەسەڵات تەنها دابەشبکرێت بۆ سەرۆکى یەکەى ئیدارى پارێزگاکان.

چوار_ چەمکى چاودێرى بۆ پرسى لامەرکەزیەت بابەتێکى یەکجار گرنگ دەبێت، چونکە ئەگەر دەسەڵات دابەشبکرێت و چاودێرى کارابونى نەبێت، دەروازەیەمى گەورە بۆ دەرکەوتنى گەندەڵى و کارى نایاسایى دەکاتەوە، بۆیە بەهێزکردنى رۆڵى ئەنجومەنى پارێزگاکان و چاودێرى حکومەت هەرێم پێویستى باشترە بۆ بەڕێوەچونى پرسى لامەرکەزیەت.

پێنجەم_ لامەرکەزییەتى راستەقینە لە دیدى گۆڕاندا، مۆدێلێکى نوێى حکومڕانییە بۆ کار ئاسانى هاوڵاتیان و کەمکردنەوەى بارگرانى سەرشانى حکومەت، بەتایبەت نیە بە جێگە و پارێزگایەکى دیاریکراو و خوێندنەوەى سیاسى، بەڵکو پڕۆژەیەکى نیشتمانى پیرۆزە بۆ حکومڕانى هەموو پارێزگاکان بەبێ جیاوازى.



ڕیکلام