کوردی  |  English            

ترەمپ سزای 143 كەسی گۆڕی بەشێكیان لێبوردن گرتنیەوە

  2021-01-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا تەنیا چەند كاتژمێرێك پێش دەست بەكاربوونی جۆ بایدنی سەرۆكی هەڵبژێدراو سزای زیاتر لە 140 كەسی گۆڕی كە بەشێك لەوانە لێبووردن دەیانگرێتەوە.

لە كۆتا كاتژمێرەكانی لە پۆستەكەیدا سەرۆكی ئەمریكا سزای 143 كەسی گۆڕی كە 70 كەسیان سزاكەیان كەمكراوەتەوە و 73 كەسی دیكەش بەر لێبوردن كەوتوون. 

كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا ئەو هەواڵەی بڵاوكردەوە و راشیگەیاند لە نێو ئەو كەسانەی لێبوردن دەیانگرێتەوە، ستیڤ بانۆن كە لە كاتی هەڵمەتی 2016دا ستراتیژناس و ڕاوێژكاری سەرەكی سەرۆك ترامپ بوو، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بە ساختەكاری تۆمەتبار كرا، بەهۆی هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ دروستكردنی دیوارێك لەسەر سنووری ئەمریكا و مەكسیك لە نێو ئەو كەسانەدایە كە لێبوردنی بۆ دەركراوە. 

داواكاری گشتی لەو كاتەدا بانۆن و سێ كەسی تری بە بونی گەندەڵی بە بڕی 25 ملیۆن دۆلار تۆمەتبار كردبوو لە كەمپینی ئێمە دیوار دروست دەكەین ئەو كەسانەش تۆمەتەكەیان رەتكردەوە. 

بووەتە باو لە ئەمریكا ئەو سەرۆكانەی كۆشكی سپی بەجێدەهێڵن لێبوردن دەردەكەن، لەو تاوانانەی دادگای فیدڕاڵی سزای تیادا سەپاندوون سەرۆكی ئەمریكا دەسەڵاتی باڵای هەیە بۆ لێخۆشبوونیان.