ئاگر لە گەورەترین پەیمانگای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا کەوتەوە

  2021-01-21  | 
هیندستان
ئاگر لە گەورەترین پەیمانگای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا کەوتەوە
فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاگر لە باڵەخانەی گەورەترین پەیمانگای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە پێنج کەس کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەی پەیمانگای "سیرۆم ئینستیتیوت" لە شاری پونێ لە رۆژئاوای هیندستان کەوتووەتەوە و لە ئاکامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

پەیمانگای "سیرۆم ئینستیتیوت"، لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایە و بە گەورەترین پەیمانگای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا لە قەلەمدەرێت.

ئادار پولاونا بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای "سیرۆم ئینستیتیوت"، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی رووداوەکە، رایگەیاند، رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کاریگەری لەسەر پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین دانەناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی لایەنی پەیوەندیدار لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.



ڕیکلام