مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا سوپاسی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات، لە بەرامبەر پێشکەشکردنی پرسەنامەیەکیان بەهۆی کۆچی دوایی دایکییەوە.
مەزڵوم عەبدی لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی، سوپاس و ستایشی هەستی ڕاستگۆیانە و پاکی بەڕێزتان دەکەم و هیوای بەردەوامی مانەوەتان بۆ دەخوازم.
مەزوڵم عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە "داوا لە خوای گەورە دەکەم بە خێر پاداشتان بداتەوە و سەرکەوتوو بن بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان و ئازیزانتان لەدەست نەدەن".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەزوڵم عەبدی ئەوەی خستووەتەڕوو، پێشتر کە پێکەوە کاریانکردووە، هیوادارە کاری زیاتری پێکەوەیی بکەن، بەوشێوەیەی کە خێر و خۆشی گەلی کوردی تێدایە.
ڕۆژی سێشەممە 2021/01/19 ، خەزنە حاجی حسێن دایکی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە شارۆچکەی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان بە نەخۆشی دڵ کۆچی دواییکرد.