درەنگانی شەوی رابردوو لە سەنتەری شاری دهۆك و لەنزیك ژووری بازرگانی ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و تیایدا شەش كەس برینداربوون كەسێكیش گیانی لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: ڕووداوەكە لەجۆری پێكدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیۆندای لەگەڵ ئۆتۆمێلێكی دیكەی جۆری مێرسیدس.
ئەوەشی راگەیاند كە لەو رووداوەدا گەنجێك گیانی لەدەستداوە و شەش كەسی دیكەش برینداربوون، سەرجەم سەرنشینەكانی ئۆتۆمبێلەكان خەڵی ناو پارێزگای دهۆك بوون.