کوردی  |  English            

دواین زانیاری لەسەر گواستنەوەی موچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا

  2021-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆکی دەزگای زینداییە سیاسیەکانی عێراق ڕایگەیاندوە ئێمە کێشەمان نیە لە گواستنەوەی موچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا بەڵام ئەوە رەزامەندی حکومەتی عێراق و تەرخانکردنی پارەی دەوێت.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ئەو لە کۆبونەوەی لیژنەکەدا پرسیاری لە سەرۆکی دەزگای زیندانییە سیاسیەکان کردوە و ئەوەیش بەوجۆرە وەڵامی داوەتەوە.
وتیشی دەبوو حکومەتی هەرێم لە گفتوگۆکانی ئامادەسازی بودجەدا ئەو پرسەیان وەک خاڵیكی گفتوگۆ جێگیربکردایە، بەداخەوە باسیان نەکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە جێگیرکردنی ئەو بابەتە لە بودجەدا چونکە رەهەندی دارایی هەیە دەبێت پێش ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان بکرێت نەک دوای ناردنی چونکە پەرلەمان توانای دابەزاندن و گواستنەوەی هەیە نەک زیادکردن .

هۆشیار عەبدوڵا ڕاشیگەیاندوە بابەتی گواستنەوەی موچەی زیندانییە سیاسیەکان بۆ بەغدا جێگەی بایەخی ئەوانە و پێویستە رێکارەکانی کارکردن تێیدا بگۆڕدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو چەندین جار زیندانییە سیاسییەکانی هەرێم گردبونەوەتەوە و چونەتە نوسینگەکانی پەرلەمانی عێراق و داوادەکەن موچەکانیان بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا.