شێخ جەمال ئەلعەنزی سەرۆكی هۆزی ئەلعەنزی لە كەركوك كۆژرا.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە 26-1-2021، لە نزیک گەراجی بەغدا لە كەركوك، شێخ جەمال ئەلعەنزی سەرۆكی هۆزی ئەلعەنزی كۆژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی پۆلیسی کەرکوک ئەو کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان راشیگەیاند، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و سێ کەسیش سەبارەت بەو رووداوە دەستگیرکراون کە ئامۆزای کوژراوەکەن.