لەناو مارکێتێکی شاری دهۆک جۆرە کێکێک بینراوە کە حەبی تێدابووە.
ئەڤراز دهۆکی خاوەنی مارکێتەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی٢ی٢٠٢١، قوتابیەک هاتە مارکێتەکە و کێکێکی کڕی و هەر لەناو مارکێتەکەدا کردیەوە و دوایش دای بە من و وتی، "ئەوە حەبێکی تێدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەو رووداوە چەند کێکێکی دیکەم تاقیکردەوە لەو جۆرە، هەر یەکەو حەبێکی تێدابوو، هەربۆیە ڕاستەوخۆ پەیوەندیمکرد بە ئاسایش و لیژنەکانی تەندروستییەوە.
خاوەن مارکێتەکە راشیگەیاند، کێکەکە ئێرانییە و لەنێو بازاڕی دهۆکدا زۆرە و پێویستە بەزووترین کات تیمەکانی تەندروستی و لیژنەکانی چاودێری دەست بەسەر ئەو جۆرە کێکەدا بگرن و ڕێگە بە فرۆشتنی نەدەن.