زۆرینمان لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئەم وێنەیەمان لە ماڵ و شوێنە جیاوازەکاندا بینیوە، بەبێ ئەوەی بزانین ناوی تابلۆکە چییە؟ کاری کام نیگارکێشە؟ ساڵی چەند کێشراوە؟ بەڵام بەوپێیەی دیمەنی ناو تابلۆکە نیشاندانی منداڵێکی هەژار و هەڵتورشکاوە لەهەمبەر پۆلێکی قونابخانەدا و ئەو ساڵانەش هەژاریی گیانی مرۆڤی کوردی لەم بەشەی کوردستان دەرکردبوو. زۆرینە هاوسۆزییەکی سەرسوڕهێنەریان بۆ ئەم تابلۆیە هەبوو، ئەوەش ببووە هۆی بەربڵاوی تابلۆکە لە زۆرینەی ماڵاندا .
تونانەت بۆتە بەسێك کە بیرەوەری زۆرینەی ئەو کەسانەی لەو سەردەمەدا منداڵبوون .
ئێمە لێرەدا زیاتر لەسەر تابلۆکە ناڵێین تەنیا ئەو سێ پرسیارەی سەرەوە وەڵام دەدەینەوە و گەڕانی زیاتر دادەنێین بۆ ئەو خوێنەرانەی دەخوازن زیاتر لەسەر تابلۆکە و خاوەنەکەی بزانن .
ناوی تابلۆ: منداڵێکی هەژار لەبەردەم قوتابخانە
ساڵی نەخشاندنی: ١٨٩٧
کاری: نیگارکێشی ڕووسی(نیکۆلای پیترۆڤیچ بۆگدانۆڤ)