پڕۆژەی (نۆرد پارك) لە شاری (فوپەرتاڵ) لە هەرێمی (نۆرد ڕاین ) فێستیڤاڵن لە ئەڵمانیا

  2021-02-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەکێکی دیکە لە کارەکانی پەیکەرسازی کورد (شوان کەمال)

فوپەرتاڵ شارێکی کولتووری و مێژویی ئەڵمانیایە، خاوەنی یەکەمیین شەمەنەفەری هەڵواسراوە لە جیهاندا، لەم شارە زۆرێك هونەرمەندانی جیهانی ئەژین و کار دەکەن لەوانە پەیکەرسازی بەناوبانگی ئەڵمانی بەڕەگەز بەریتانی(تۆنی کریگ)ە .

خاوەنی زۆرێك مۆزەخانە و پارکی پەیکەر و مۆنۆمتنتی هونەری و ئەتەلێ و گەلەری و دامودەزگای هونەری و کولتووری گرنگە، یەکێك لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم شارە ئەوەیە پەیکەرسازی کورد (شوان کەمال) ٨ مۆنۆمینت و پرۆژەی پەیکەری لە شوێنە گرنگەکانیدا دروستکردووە .

لەوانە مۆنۆمینتی پەیکەری مۆسیقار و شاعیر و ئاوازدانەری گۆرانی(ئەدلۆف بروان ڤۆن ئوتمانن) کە لە پارکی سەرو(نۆردپارك)دانراوە و لەسەر دوای حکومەتی هەرێمی نۆردراین ڤیستیفاڵن و شارەوانی شاری فوبەرتاڵ لە ساڵی ٢٠٠٢ داوایان لێکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە .

پەیکەرەکە لەسەر شێوەی ریلیف (دیواربەند) لە ماددەی برۆنز دروستکراوە و بە دیوارێکی بەردینی ناو پارکەکەدا جێگیر کراوە، شایانی باسە لەم پارکەدا گەلێك پەیکەری هونەرمەندە جیهانەکانیش نمایش کراون .



ڕیکلام