سبەینێ دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکەش سوێندخواردنی پەرلەمانتارێکی نوێی پارتییە لە جێگەی ئومێد خۆشناو.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان لە بڕگەی پێنجەمدا هەڵکەوت لالە ئەنوەر سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
هەڵکەوت لالە ئەنوەر خەڵکی قەزای شارەزورە و پێشتر لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چەند بەڵێنێکی جیاوازی بە دەنگدەرانیدا.
یەکێک لە بەڵێنەکانی ئەوەیە کە ڕایگەیاندبوو کە 100٪ موچەکەی دەبەخشێت و ساڵانە لە ناوچەیەکی جیاواز ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ کوڕان و کچانی گەنج لەسەر ئەرکی خۆی رێکدەخات.
لەدوای دیاریکردنی ئومێد خۆشناو بە پارێزگاری هەولێر ،تۆڕی هەواڵی ژیان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هەڵکەوت لالە ئەنوەر ئەنجامدا و ناوبراو سوربوونی خۆی لەسەر بەڵێنەکانی دوپاتکردوە.
لەم لینکەوە ڕاپۆرتێکی ژیان لەسەر بەڵێنەکانی هەڵکەوت لالە ئەنوەر ببینە