ئەو مامۆستایەی وتی قۆپییەم کردووە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

  2021-02-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاشنا فەلاح ئەو کەسەی لە یەکێک لەکەناڵەکان باسی ئەوەیکرد لە پۆلی دووی ناوەندییەوە بە قۆپییە دەرچووە،رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەشێوەیەکی فراوان،رەنگە پلان بۆ داڕێژراو، دوور لە هەر بەهایەکی کۆمەڵایەتی و ڕەچاوکردنی کەسایەتی ئێمە لە سۆشیاڵ میدیا دەستکراوە بە ناوزڕاندن و لەکەدارکردنی کەسایەتیمان.

ئاماژەی بەوەشکردوە" بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو جۆرە کارەدا نیم و هەرگیز بەهانەی بۆ ناهێنمەوە بە تایبەت کە لە ئێستادا من خۆم یەکێکم لەو ڕاهێنەرانەی کە سەدان و هەزاران قوتابی و منداڵی شارەکەمم پێگەیاندووە و پەروەردەیەکی دروستمان پێبەخشیون بە شاهیدی دایک و باوکیان.


ئاشنا فەلاح ڕاشیگەیاندوە ئەو هێشتا خۆی
بە قوتابی دەزانێت و لە هەوڵ و گەڕان بۆ زانست و خۆ پەروەردەکردن نەوەستاوە و پێی وایە تازە لەسەرەتای رێگەدایە بۆیە بەردەوام لە کۆرس و خولی فێرکاری بەشدار دەبێت.

ئەو مامۆستایە دەشڵێت هەرگیز بانگەشە بۆ هیچ جۆرە کارێکی ساختە و نادروست ناکات چ جای لە بواری پەروەردە و فێرکردن کە خۆی لە کایەکەدایە هەم وەک قوتابی، هەم وەک پەروەردەکار.

ئەوە لەکاتێکدایە لەدوای بڵاوبونەوەی وتەکانی ئەو مامۆستایە کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لێکەوتوەوە و وەزیری خوێندنی باڵاش ڕایگەیاند دوو لیژنەیان لەسەر بابەتەکە پێکهێناوە.


لێرەوە ڕاپۆرتێکی ژیان لەسەر وتەکانی ئەو مامۆستایە ببینە


ڕیکلام