دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاند، له‌شاری به‌غدا، سێ كه‌س ده‌ستدرێژی سێكسیان کردووەتە سەر كچێكی ته‌مه‌ن شەش ساڵ و دواتر کوشتوویانە.
دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی٢ی٢٠٢١، هێزەکانیان لەناوچەى "سەبع بور" لە بەغدا توانیویانە تاوانى دەستدرێژى و کوشتنى کچێکى تەمەن شەش ساڵان ئاشکرابکەن و تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تەرمى كچه‌كه لەخانویەکى تەواونەکراودا دۆزراوه‌ته‌وه .
ئەوەشی خستووەتەڕوو، به‌بڕیاری دادوه‌ر سێ كه‌سیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ده‌ستگیركردووه و له ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق راشیگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوەکان، ئەو تۆمەتبارانە رەوانەى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن بۆ ئەوەى بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن .