بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بەرزبووەوە.
بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٣ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٥٩ دۆلار و ٦٤ سەنت دیاریکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە ٦ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٢ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٩ دۆلار و ٣٠ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت.
ئەگەرچی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.