شیعر و دازاین

  2021-04-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
(پرۆژەی شیعری 2021)

نووسین کارلێک وئەزموونی ناوەکی و

ئاوێتەیەکی نامۆیە زمان تیایدا

لەجوانیدا دەژی وناشیرینی لەخۆی

دووردەخاتەوە کەسەرچاوەی ئاشوب و

ململانێ ونیگەرانییە

تاکو دازاین نوقمی ئەڤین بێت و

پرشنگە بوونگەراییەکانی دەرببڕێت !

÷÷÷

پۆلبەندی چییە

شیعرگەرایی هێزێک لەفرەیی ئیستاتیکی وزمان

دەخوڵقێنێ وبەنێو یادگەو خەیاڵگەوهۆشدا

دەگەڕێ !

÷÷÷

لەناخەوە وتی (ژیان کورتە)

زمان پانتاییەکە لە بەدحاڵیبوون

واتاکان دەشارێتەوە و

لەمردندا

بوون لەخۆی جیادەکاتەوە

هێرمنیوتیکا

لە قەشە ئۆگستین وشلایەرماخەر ودلتای وهایدگەرو گادامێرەوە

تاکو پۆڵ ڕیکۆر وئەوانی تر

سەرقاڵی ڕاڤە ولێکدانەوەو تیگەیشتنی دەقەکان و

دواندنی دەلالەتەکانە

نووسینیش

سەیروورەیەو باکی بەکەس نییە !

÷÷÷

ئەی جوانی ناکۆتا

لەم هاوشێوەیی ولێکچوون وجیاوازییە

جووڵەی هۆشم ڕووی لەوێناکردنە

ویستم بەوێنەوناوگەرایی گەمارۆدراوەو

بوونم لەنێوان

حەزلێکردن وتۆقین وخەیاڵکردندا

قەتیس

تۆبڵێی چێژ وئازار چەشنی کات

لەنێو هەستکردندا

کورتنەکرێنەوە!



ڕیکلام