سام یۆنگ:
*هونەرمەندێکی نیگارکێشی ئوستوڕالییە.
*لە میدیا ئاساییە جیاوازەکاندا کار دەکات.
*چیرۆکەکانی نێوان مرۆڤ و سروشت هەمیشە لە کارەکانیدا ئامادەییان هەیە.
*وەک زۆربەی هونەرمەندانی دیکەی هاوچەرخ خەریکە ڕەهەندە ترسناکەکەی جیهان نمایش دەکات .
*بابەتە گرنگەکانیش بە شێوازە سادەکەی خۆی دەخاتەڕوو لەوانە (مەرگ، ئازار، کوشتن، لەناوبردن ..(
*فیگۆری سەرەکی ناو تابلۆکانی لە مرۆڤ و باڵندە و ئاژەڵان پێکدێن.
*کەشی هونەری ڕۆژهەڵاتی لە بەرهەمەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە.
*لە لایەن گەلەری Beinart ەوە پاڵپشتی دەکرێت و لە ڕێگەی هەمان گالێرییەوە بەرهەمەکانی بە شێوەی ئپرژیناڵ دەستدەکەون.