سۆرانی  |  بادینی  |  English      

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چەند پرۆژە پێشنیازێکەوە کۆدەبێتەوە

  2021-04-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سبەینێ کاتژمێر 12ى نیوەڕۆ، دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت.

کۆبونەوەى تایبەت بە خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازە یاساى بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

هاوکات، پێشنیازە بڕیاری رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی و پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ، لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا هاتووە.


به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنەکە بەمشێوەیە دەبێت:

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/21، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: بەردەوامبوون لەسەرخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئەم پێشنیازه‌یاساو بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1. پێشنازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

2. پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

سێیەم: دانان و دەستلەكاركێشانەوەی ئەم ئەندامە بەڕێزانە لەلیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێى حوكمی ماددەكانی (28، 34) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (زانا خالد سمایل) لەلیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ.

2. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (گوڵستان باقی سلێمان) لەلیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ).

3. دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (هەڵكەوت انور خلیفە) لەلیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و لیژنەی (دەسپاكی).

4. دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (صباح محمود محمد) لەلیژنەی (دەسپاكی).

5.دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سەرچنار احمد محمود) لەلیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار.

6.دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (ابوبكر عمر عبدالله) لەلیژنە (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار).

7. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (هلز احمد محمد) لەلیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی).