کۆمان: ئێستا کاتی بردنەوەی لالیگایه

  2021-04-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دواى بردنەوەى جامى سوپەرى ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە بەورەیەکى بەرزەوە خۆى بۆ یاریەکانى خولى ئیسپانیا ئامادەکردووە، ڕاهێنەرى یانەکەش دەڵێت: ئێستا کاتی بردنەوەی نازناوى لالیگایه.

سبەینێ لە یارى دواخراوى خولى 31ى ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە ڕووبەڕووى یانەى خیتافى دەبێتەوە، ئەوەى دووەمیان هەفتەى پێشوو لەگەڵ یانەى ڕیاڵ مەدریدى دووەمى ڕیزبەندى بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، 31 خاڵى هەیە و لە پلەى 15ەمدایە، هەرچى یانەى بەرشەلۆنەشە خاوەنى 65 خاڵە و بەجیاوازى دوو خاڵ لەدواى ڕیاڵ مەدریدى دووەمى ڕیزبەندیەوەدێت.

پێش یاریەکەش ڕۆناڵد کۆمانى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 8 یاری داهاتوو تەواو چارەنوس سازن، تەنها ئەم یاریانەمان ماوە، لەیاری کۆتای شا یانەکە لەئاستی راستەقینەی خۆیدا بینرا، ئێمە پێویستمان بەتەرکیز کردنی بەردەوامە، یاریکردنی سبەی بەرامبەر خیتافی ئاڵۆزە.

وتیشى، یاریزانەکانم تەنها بیر و فکریان لەلای یاریکردنە و دووای بردنەوەی جامی شا ، ئێستا هەموو جوهدێکمان ئەخەینەکار بۆ لالیگا یاریزانەکان تەواو بە پەرۆشن بۆ یاریکردن بەدەستهێنانی ئەنجامی باش و بردنەوەی لالیگا ، هەرچەندە ئەوە کارێکی ئاسان نیە.

کۆمان دەشڵێت، لە بەرشەلۆنا بەردەوام پەستانی بەدەستهێنانی بردنەوە و نازناو هەیە و ئێستا بێگومان کات کاتی بردنەوەی لالیگایه.



ڕیکلام