چەند تابلۆیەکی هونەرمەندی کورد ئاری عەبید عەبدولقادر

  2021-04-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاری عەبید عبدالقادر لەدایکبوی شاری کەرکوکە و ئێستا لە شاری مالمۆ نیشتەجێیە.

دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکان لەشاری موسل.

ئەو لە زاری خۆیەوە نەمجۆرە خۆی دەناسێنێت:

هونەر لای من نامۆ نەبو بەڵکو هەر لە منداڵییەوە ئاشنای هونەر بوم.

کاتێ کە من برای بچوکی هەر لە هونەرمەندان خوالێخۆشبوو ئاری بابان هونەرمەند خوالێخۆشبوو دلێر عبید کە لە کۆ بنهاگی دەژیا و هونەرمەند ئاراس عبید کە ئێستا لە وڵاتی ڤێنلاند دەژی خۆم چەندین پێشانگای تایبەتم کردۆتەوە لە هەرێمی سکۆنە کە دەکاتە جنوبی سوید.

تێرواتینێی من بۆ هونەر جگە لە کۆنسێپتوالە ئارتconceptual art ئەبێ چێژی تەماشاکردتیشی هە ببێتە واتە تەنها چێژ لە بیرکردنەوە و داهێنانی تازە نەبێت بەڵکو هونەر ئەبێ چێژی تەماشاکردنی هەبێت من حەزناکەم خۆم لە کۆمەڵگاکەم جیابکەمەوە بەڵکو من لەبواری هونەر داهێنان دەکەم و کەسانی تریش لە بوارە جیاوازەکان داهێنان دەکەن بەیەکەوە هەمویان ڕێو ڕەوی ژیان بەرە و باشتر پێشدەخەین قابیلیاتی تاک و کۆمەڵگا گرنگە بۆ من خۆ هەر داهێنانێکیش تازەبیت تەنها کاتە تاک و کۆمەڵ ئیتر پێی نامۆنابێت



ڕیکلام