نرخى نەوت بەرزبووەوە

  2021-04-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ هەینى 30ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٧ دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٤ دۆلار و 54 سەنت دیاریکراوە .

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە 67 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٢ دۆلار و ٩٦ سەنت بوو .

چەند ڕۆژ پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت .

ئەگەرچی لە مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .



ڕیکلام