تورکیا: هاوشێوەی سوریا بنکەی سەربازی لە باکوری عێراق بنیات دەنێین

  2021-04-30  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆیی تورکیا ئاشکرایکرد، ئەنکەرە بنکەیەک لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) بنیات دەنێت، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی سنورەکانی لە باشورەوە، وەک ئەوەی لە سوریا کردوویەتی.

میدیاکانی تورکیا لەزاری وەزری ناوخۆیی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە، لە میانی کبۆووەوەی لیژنەی ئیدارەی ناوەندی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار، بە بایەخەوە باس لە پێگەی ستراتیژی ناوچەی (مەتینا) کراوە لە باکوری عێراق، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپراسیۆنێکی لەو ناوچەکە دەستپێکرد.

ئۆیلۆ ئاماژەی بەوەشکرد، بایەخی ئەو شوێنەوە لەوە سەرچاوە دەگرێت، چونکە نزیکە لە چیای قەندیلەوە، کە بە پێگەی سەرەکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دادەنرێت.

وەزیری ناوخۆیی تورکیا وتیشی "ئۆپراسیۆنەکانمان لە باکوری عێراق بەردەوام دەبێت، ناوچەی مەتینا شوێنێکی گرنگ و ستراتیژییە، هەروەگ چۆن لە سوریا ئەنجامیاندا، بە هەمان شێوە بنکەیەک لەو شوێنە بنیات دەنێین و بەم نزیکانەش کۆنترۆڵی ناوچەکە دەکەین".

ئەو لێدوانانەی وەزیری ناوخۆیی تورکیا لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنەکانی چنگی بروسکە و چنگی هەورە تریشقە بەردەوامە لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە.



ڕیکلام