رۆژهەڵاتی کوردستان.. لە مانگی رابردوودا 28 کەس دەستبەسەرکراون

  2021-05-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٨ هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون .

بەپێی راپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی رابردوودا ٢٢ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حزبەکانی رۆژهەڵات و هاوڵاتییەکیش بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و پێنج کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون لە پارێزگای ورمێ بوون کە ١٣ کەس بوون، هەروەک ١٢ کەس لە پارێزگای سنە و ٣ کەسیش لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەرکراون.

هەنگاو ئاشکراشیکردووە، سێ کەس لەو کەسانەی کە مانگی ڕابردوو لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون، مێردمنداڵ بوون و تەمەنیان خوار ١٨ ساڵ بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سێ کەس لە دەستبەسەرکراوان ئافرەت بوون.



ڕیکلام