سعودیە: گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران دەستپێکردووە

  2021-05-07  | 
دۆسیە:  سعودییە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بۆ یەکەمجار بە فەرمی دانی نا بەوەدا کە گفتوگۆی لەگەڵ ئێراندا کردووە.

ڕائید قرملی  باڵیۆز و بەڕێوەبەری پلاندانان و سیاسەتەکان لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، ئامانج لە گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئێران کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانە لە ناوچەکەدا.

ئەو لێپرسراوە سعودیە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا زووە حوکم لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکان بدرێت.

ڕوونیشیکردەوە سعودیە کرداری دەوێت کە دڵنیا بێتەوە لێی.

قرملی ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن گفتوگۆکان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام هێشتا زووە قسە لەسەر هیچ دەرئەنجامێکی دیاریکراو بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەمانگەدا بە ناوبژیوانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا بۆ یەکەمجار گفتوگۆ لە نێوان سعودیە و ئێراندا بەڕێوەچووە.



ڕیکلام