*هونەرمەندێکی تایبەتە بە بواری فۆتۆمۆدێل
*خەڵکی وڵاتی مەکسیکە .
*لە سەرانسەری وڵاتەکەیدا کارەکانی بینراون .
*هەوڵەکانی بۆ ئەوەن ببێتە خاوەن شێوازێکی تایبەت بە خۆی لە هونەرەکەیدا .
*دیمەنە جیاوازەکانی مرۆڤ نیشان دەدات بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش .
*سەرباری ئەوەی ڕووتی و دیمەنە ڕۆمانسییەکان دەگرێت هاودەم دیمەنەکانی منداڵ و خێزانیش یەکێکی دیکەن لە بابەتی کارەکانی .
*کاتێک تەماشای بەرهەمەکانی دەکەیت کەشی وێنەکانی وادەکەن حەز بە بینینی کاری دیکەی بکەیت .
*سروشت و یەکێکە لەو شوێنانەی زۆرجار دەبێتە شوێنی کارکردنی .
*جەخت لەسەر ئافرەت دەکاتەوە لە دۆخی جیاوازی وەک ئەڤین، گەشت، دووگیانی، کەشی کۆمەڵایەتی تاکو دەگات بە نیشاندانی ڕەهەندە ئیرۆتیکییەکەی.