ئاکتەری سینەما و تەلەفزیۆن (شوان عەتوف) لە کاتێکدا فیلمێکی نوێی لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان بە ناوی (٠٩)نمایش دەکرێت، هاوکات لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نووسیوویەتی: نوێترین فیلممان بەم نزیكانە نمایش دەكرێت .
ئەو هونەرمەندە هیچ زانیارییەکی دیکەی سەبارەت بەو فیلمە نەداوە کە ئاماژەی بۆ کردووە، تەنیا وێنەیەکی خۆی لەگەڵ بۆستەکەی فەیسبوکدا داناوە، کە ئەگەری هەیە وێنەکە ساتێک بێت لەو فیلمە نوێیەی .
هونەرمەندی ناوبراو خاوەنی چەندین کاری شانۆیی و فیلم و درامایە و لە ئێستاشدا وەک لیژنەی داوە لە بەرنامەی کورد ئاکتەری کەناڵی ئین ئاڕتی) لەگەڵ هەریەک لە هونەرمەندان (تەلار هیرانی و پێشڕەو حسێن)دا بەشدارە.