شەهرەزاد بەهۆی سكاڵای داواكاری گشتیەوە زیندانی دەكرێت

  2020-06-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەرانە عەلی دۆستی ئەكتەری سینەمای ئێرانی بەهۆی سكاڵایەكی داواكاری گشتی ئێرانەوە بۆ ماوەی پێنج مانگ زیندانی دەكرێت و تا ئێستا خۆشی هیچی لەو بارەیەوە نەوتووە.

تەرانە كە زۆرتر بە رۆڵی شەهرەزاد دەناسرێتەوە كە لە درامای شەهرەزاد ئەو رۆڵەی بەرجەستە كردووە، بەهۆی رەخنەگرتن لە سیاسەتی وڵاتەكەی بۆ بونی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن داواكاری گشتیەوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كراوە و تۆمەتبار كراوە بە بێڕێزیكردن بە سیاسەت و ئەفسەرانی وڵات. 

بی بی سی فارسی ئاشرایكرد ئەو ئەكتەرە سینەماییەی ئێران بە پێنج مانگ زیندانی سزادراوە، بەڵام تا ئێٍتا هەواڵەكە لەلایەن ئەو ئەكتەر یان هیچ لایەنێكی فەرمی پشت راست نەكراوەتەوە. 

تەرانە عەلی دۆستی لەدایكبووی 1984 خەڵكی تارانە، خاوەنی خەڵاتی بلوریە وەك باشترین ئەكتەر لە خولی 20 فێستڤاڵی فەجر بۆ سینەما، لە تەمەنی 15 ساڵییەوە دەستی بە كاری نواندن كردووە.


ڕیکلام