كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی یه‌مه‌ن پێی ناوه‌ته قۆناغێكی تره‌وه ، هه‌رچه‌نده فشاری زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر حوسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی و كاره‌ساته مرۆییه‌كان له‌و وڵاته كۆتایی پێبهێنن، به‌ڵام نه‌توانرا به‌ر به‌و ڕوباری خوێنه بگیرێت كه له 2014 وه ده‌ستی پێكردووه .
ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار بۆئه‌وه ده‌كات جه‌نگی ماڵوێرۆانكه‌ری یه‌مه‌ن كۆتایی پێبهێنێت، به‌جۆرێك هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌سه‌ندی بكه‌ن و كه‌س خۆی به زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی و براوه‌ی سه‌ره‌كی جه‌نگه‌كه نه‌بینێت، ئه‌وه له كاتێكدا جه‌نگی ئه‌و وڵاته ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌زه‌قی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، له لایه‌كه‌وه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعودییه‌و له‌لاكه‌ی تریشه‌وه ئێران حوسیه‌كان و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رداوه‌ته یه‌كتریی و زیانمه‌ندی سه‌ره‌كیش خه‌ڵك و خاكی وڵاته‌كه‌یه.
له‌ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن – مارتن گریفیس- هه‌موو تواناكانی خۆی به‌كارهێناوه بۆ كۆتایی هێنان به‌و جه‌نگه له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌لیك حوسی دانیشتووه‌و گفتوگۆیان له‌و باره‌یه‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده حوسیه‌كان پێشتر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان به لایه‌نگریی تۆمه‌تبارده‌كرد و پێیان وابوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ناجوڵێته‌وه بۆیه ئاماده‌نه‌بوون پێشوازیی لێبكه‌ن ، به‌ڵام دواجار گه‌شتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێشوازی له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن و بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به‌جه‌نگ ئاڵوگۆڕبكه‌ن.
پێش له‌وه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بچێته سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن له ڕیازی پایته‌ختی سعودیه‌و مه‌سقه‌تی پایته‌ختی میرنشینی عومان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه و نوێنه‌ری حوسیه‌كان دانیشتنی كردووه‌و گفتوگۆی چڕیان له‌وباره‌یه‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده چه‌ند مانگێك پێش له كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا –دۆناڵد ترامپ- ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نراو ده‌ست به دانوستان كراوه له‌نێوان حوسیه‌كان و حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌نعا دا. وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن هه‌رجۆره گۆڕانكارییه‌ك بێته ئاراوه به مه‌به‌ستی ئاگر به‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی حوسیه‌كان ده‌شكێته‌وه.
شاره‌زایانی یه‌مه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن ئاگر به‌ست له نێوان حوسیه‌كان و حكومه‌ت دا به‌دیوه‌كه‌ی تردا كۆتایی هێنانه به ڕۆڵی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌و وڵاته به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودییه و چیتر ناتوانن چاودێری هاتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و جموجوڵی به‌نده‌ره‌كانی یه‌مه‌ن بكه‌ن و حوسیه‌كان به پێی خواستی خۆیان ده‌توانن هه‌موو جۆره چه‌ك و چۆڵ و پێداویستیه‌كی جه‌نگییان پێده‌گات، له لایه‌كی تریشه‌وه حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌توانێت له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌و به‌شێك له به‌نده‌ره‌كاندا بگرێته‌وه‌و به‌وه‌ش كه‌مێك ببوژێته‌وه.
جۆبایدنیش له 16/2/2021 ه‌وه حوسیه‌كانی له لیستی تیرۆر هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، به پێچه‌وانه‌ی دۆناڵد ترامپه‌وه كه چه‌ند مانگێك پێش له كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خستبونیه لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌یه‌وه كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری گرنگی پێدانی نێو ده‌وڵه‌تی به كێشه‌ی وڵاتی یه‌مه‌ن نیشان ده‌دات، له‌و لاشه‌وه نه‌رمی نواندووه له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی ئێران و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه په‌یامێك بدات به ئێرانیه‌كان كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌م بكاته‌وه.
ده‌روازه‌كانی كۆتایی هێنان به‌و جه‌نگه سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتوون له‌وانه‌ش ئاگربه‌ستی هه‌مه‌لایه‌نه، هه‌رچی داهاتی به‌نده‌ره‌كان و كه‌شتیڕانی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بانكی ناوه‌ندی، هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕازین به بڕیاری ژماره 2261 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به جه‌نگی یه‌مه‌ن و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی گفتوگۆی نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بگه‌نه بڕیارێكی دروست و ته‌واو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت حوسیه‌كان كار له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مری واقیع ده‌كه‌ن و خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به سیاسه‌تی ئێرانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا گوڕوتینێكی پێداون و له به‌شێكی زۆری كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتووانه دێنه ده‌ره‌وه و به‌وه‌ش فشارێكی زۆریان بۆ سه‌ر سعودییه‌كان دروستكردووه كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ده‌كات. هه‌ربۆیه كاتێك هێرشی سه‌ر مه‌ئره‌ب ده‌ستپێده‌كات حوسیه‌كان بیرله‌وه ناكه‌نه‌وه كه هه‌زاران كه‌س تێداده‌چن و كوشتنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به سه‌ركه‌وتنی خۆی ده‌زانێت.
له ئێستاشدا گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی له یه‌مه‌ن ده‌گوزه‌رێت، به‌جۆرێك 29 ملیۆن كه‌س كه ده‌كاته 80% ی دانیشتوانی وڵات پێویستیان به هاوكاریی هه‌یه، 13 ملیۆن كه‌س له خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ته‌نگی به‌و وڵاته هه‌ڵچنییوه.
به‌ڵام به‌شێك له چاودێران باوه‌ڕیان وایه كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گروپێكی ئاینی و مه‌زهه‌بی وه‌ك حوسیه‌كان سه‌ری له هیچه‌وه ده‌رده‌چێت و ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك نازیی و فاشیست و كۆماری ئیسلامی خاوه‌نی ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراون و زه‌حمه‌ته بتوانرێت له‌گه‌ڵێان بگه‌نه ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر، چوون زه‌حمه‌ته حیزبی ئایدۆلۆژیی بتوانێت پابه‌ندی به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه بكات و له‌كاتی دانوستاندا له‌گه‌ڵی بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش.
پشپۆران باسیان له‌وه‌ش كردووه زۆرینه‌ی ڕێككه‌وتن و دانوستانه‌كان له‌لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و بانگه‌شه‌كردنیشیان بۆ ئاشتی ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه خۆیان بۆ جه‌نگێكی دیكه ئاماده‌بكه‌ن، چوون ئه‌وان دانوستان و گفتوگۆ واده‌بینن كه ئامانجه‌كه‌ی رێكخستنه‌وه‌و نوێ بوونه‌وه‌ی كاره‌كانه، هه‌ر لایه‌نێكیش به‌و شێوه‌یه نه‌چێته دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حوسیه‌كان ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه ، چوون ئه‌وان له پشكۆی ژێر خۆڵه‌مێش ده‌چن و هه‌كات بایه‌ك هه‌ڵیكرد ده‌گه‌شێنه‌وه.