له 48 كاتژمێری ڕابوردوودا هه‌واڵی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی پارێزگاری ئه‌هوازی باكووری رۆژئاوای ئێران بڵاوده‌بێته‌وه و هه‌مووشیان پرسیار له هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌كان ده‌كه‌ن.
كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره له كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابوردوو ئاگرێكی گه‌وره له دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌وتی له تاران كه‌وته‌وه‌و كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتهه‌ڵگری ئێران له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای عوماندا نغرۆبوو.
به‌شێك له میدیاكان ڕاسته‌وخۆ ئیسرائیلیان له‌و ڕوداوانه تۆمه‌تباركرد، كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی جاره‌كانی تره‌وه ئێران به ڕوداوی ئاسایی ناوی هێنان و ئیسرائیل یان لایه‌نێكی دیكه‌ی تاوانبار نه‌كرد.
عه‌لی نوری زاده، شرۆڤه‌كاری ئێرانی و دانیشتووی له‌نده‌ن به ده‌نگی ئه‌مریكای گوتووه: له‌وباوه‌ڕه‌دایه ئاگره‌كه‌ی ئه‌هواز كاری تێكده‌رانه نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌هوازدا هه‌موو وه‌رزێكی هاوین ڕووده‌دات، به‌ڵام نایشارێته‌وه ئاگری كێڵگهنهوتیهكهی تاران و نغرۆبوونی كه‌شتییه‌كه پێناچێت ڕووداوی ئاسایی بن و له‌وانه‌یه ده‌ستێك له‌پشتیانه‌وه هه‌بێت.
نوری زاده جه‌ختیشی كرده‌وه ئاگره‌كه‌ی تاران زیانی زۆری هه‌بووه‌و ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه ورده كاریی زۆریان ئه‌نجام داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی سوتاندنی به‌شێكی زۆری دامه‌زراوه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی: بارودۆخی ئابووری ئێران زۆر خراپه‌و له‌كاتی شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌وه (1979) تا ئێستا هێنده خراپ نه‌بووه كێشه گه‌وره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌سانێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی داده‌نێت كه شاره‌زایی و توانای ئه‌وتۆیان نییه و نازانن ژێرخانی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان چین.
میهرداد خهنساری، دبۆلۆماتكاری پێشووی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه حكومه‌تی ئێران به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ئه‌هواز تێكده‌رانه نییه، پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت كه نایانه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێن ناتوانن پارێزگاریی له دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانیان بكه‌ن و جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستداوه له‌و باره‌یه‌وه.
خنساری ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه ڕژێمی كۆماری ئیسلامی بۆیه نایه‌وێت په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ڕابكێشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت چوون بۆ خه‌ڵك ڕوونده‌بێته‌وه كه حكومه‌ت توانای پارێزگاری كردنی دامه‌زراوه‌كانی نه‌ماوه، له هه‌مان كاتیش‌دا گومان هه‌یه كه ئیسرائیل له‌پشتی ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئههوازهوهبێت و به‌دووریش نازانرێت چوون پێشووتر كاری له‌وشێوه‌یه‌یان زۆر ئه‌نجام داوه.
خنساری باس له‌وه ده‌كات لایه‌نی زۆر هه‌ن كه په‌یام بۆ ئێران ده‌نێرن و ده‌یانه‌وێت واز له ڕه‌فتاری دوژمنكارانه بهێنێت
دووریش نییه ئیسرائیل ئه‌و كاره‌كه‌ی كردبێت و یان له پشتی زیانگه‌یاندن بووبێت به كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره نغرۆبووهكهی كه‌ناره‌كانی ده‌ریای عومان، ئه‌و دبلۆماتكاره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی تیمی كه‌شتییه‌كه‌وه كردووه‌و پێی ڕاگه‌یاندووه كه‌شتیه‌كه‌یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه بووه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا.
سەبارەت بەم پرسە ماڵپەڕی رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، یوسی کۆهین سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە "مۆساد" لە ئاهەنگی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەک سەرۆکی دەزگاکە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا رایگەیاند، "دزەمان کردووەتە ناو دڵی دوژمنەکەمانەوە، ئێران، بێ ماندوبوون کارمان کردووە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان و ئاشکرا کردنی نهێنییەکان".
سەرۆکی پێشووی موساد ئەوەشی خستەڕوو، توانیویانە وا لە حکومەتی ئێرانی بکەن متمانەی بەخۆی نەمێنێت و بەگومانبێت لە تواناکانی خۆی.