هێزەكانی پاراستن گەل (هەپەگە)، ناسنامەی ٦ شەهیدی ئاڤاشینی ئاشكرا كرد كە یەكێكیان خەڵكی هەولێرە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا، ناسنامەی ٦ شەهید ئاشكرا كرد كە لە بەرواری ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە هەرێمی ئاڤاشین، لە ئۆپراسیۆن و بەپەرچدانەوەی هێرشی سوپای تورکیا شەهید بوون .
لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە "هاوڕێیانی ئێمە ڕۆناهی، نەسرین، بەرفین، ماریا، دەمهات و دەڤران، چوونە كاروانی نەمران و بوونە هێمای نەمریی و پاشەڕۆژی ئازادی گەلی كورد".
ئەو گەریلا شەهیدەی کە خەڵکی هەولێرە ناوی (ڕێبین عومەر)ە و نازناوی دەمهات باهۆز بووە.