سعودیە دەستنیشانی کرد کێ دەتوانێت ئەمساڵ حەج بکات

  2021-06-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی حەج و عومەرەی سعودیە رایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، تەنها هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و ئەو کەسانەی نیشتەجێی سعودیەن، بۆیان هەیە حەج بکەن.

دەسەڵاتدارانی سعودیە هۆکاری ئەو بڕیارەشیان گێڕاوەتەوە بۆ بەردەوامی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە جەختیکردووەتەوە، حکومەتی سعودیە بەردەوام جەختیکردووەتەوە لە سەلامەتی گیانی حاجیان و بە یەکێک لە کارە هەرە سەرەکییەکانی وڵاتەکەیی بۆ ئەوەی موسڵمانیان بتوانن بە ئاسانیی بگەنە شوێنە پیرۆزەکان و فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

جەختیشیکردووە، ئەو کەسانە دەیانەوێت حەج بکەن، دەبێت هیچ جۆرە نەخۆشییەکی درێژخایەنیان نەبێت و تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵیدا بێت، دەبێت بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا کوترابن.

لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی سعودیە شەرپەرشتی فەریزەی حەجی کردووە و زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن کەس بەشدارییان تێدا کردووە.




ڕیکلام