چوار بەکارهێنەر و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

  2021-06-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگدا، چوار بەکارهێنەر و بازرگانیکی مادە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  یەکێک لەتۆمەتبارەکان بازرگانی مادەی هۆشبەرە و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ ناحیەی شۆڕشە، چوار کەسەکەی دیکەش بەکارهێنەرن و سیانیان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و ئەوی دیکەش دانیشتوی ناحیەی قادرکەرەمە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مادە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، پێکهاتوون لە کریستاڵ و حەشیش و حەبی هۆشبەر.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایش ڕوونیکردوووەتەوە، تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی (۲٦ و ٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون.



ڕیکلام