قەڵادزێ.. لەناو بازاڕ تەقە لە هاوڵاتییەک کرا

  2021-06-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە قەڵادزێ کەسێک بە دەمانچە تەقەی لە ئاوەڵزاوایەکی خۆی کردووە و بە سەختی برینداری کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی قەڵادزێ کەسێک بەچەکی جۆری دەمانچە تەقەی لە ئاوەڵ زاوایەکی خۆی کرد بەناوی ( د . ع . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1989.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە پیشەی پێشمەرگەیە، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی  و بەو هۆیەشەوە بەسەختی بریندار بووە، دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەوتەی سکاڵاکار کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئاوەڵزاوەکەی هەبووە و بەهۆیەشەوە تەقەی لێکردووە، دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکار هاتوو لە جۆری دمانچە .

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، بەماددەی 406 بڕگەی 31 دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتبار دەرچووە، لەشوێنی ڕووداوەکەش لەلایەن تیمەکانی بەڵگەو تاوان 4 قاوەن دۆزراوەتەوە .



ڕیکلام