بەم ڕێگایانە پاسوۆردێکى بەهێز بۆ ئەکاونتەکەت دابنێ

  2021-06-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاریکردنی ئەکاونتەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە مەبەستى خەڵکانی جیهان و زۆرجار لە دانانی پاسوۆردێکى بەهێز کێشەیان هەیە .

 لە بابەتێکدا کە پێگەى سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە ، ئاماژەی بە چەند هەنگاوێك داوە تا بتوانن پاسۆردێکی قورس و بەهێز هەڵبژێرن کە نەتوانرێت بە ئاسانی پێشبینی بکرێت، بەم جۆرە :

١ وا چاکە لە چەند وشە و دەستەواژەیەکی دووبارە و ناسراو پێكنەیەت .

٢لە چەند پیت و ژمارە و ڕەمزێك پێكبێت .

٣لە هەشت پیت کەمتر نەبێت بەلایەنی کەمەوە .

٤سکوریتی بەرنامەکانت زیاد بکە بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێك کرایەوە ئاگادارت بکاتەوە .

٥ڕێگە مەدە لە ناو مۆبایلەکەت یان کۆپیوتەرەکەت پاسۆردەکە سەیڤ ببێت .

٦پاسۆردەکە لەبەر بکە و لەسەر کاغەز یان لە نۆتدا مەینوسە .

٧. هیچ کات پاسۆردەکەت مەدە بە هیچ کەسێك.



ڕیکلام