کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پشتگیری و هاتنەدەنگی هاوڵاتیان دەکەن

  2021-06-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەسوکاری زیندانیانی بادینان لە بڵاوکراوەیەکدا داوای پشتگیری و هاتنەدەنگی هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن و دەڵێن، "کوڕەکانمان لە پێناو مافی گشتى خەڵکی دەستگیرکراون و پێویستە خەڵکیش وەفای بۆیان هەبێت".

دەقی بڵاوکراوەکە :

تكا لەسەرجەم هاوڵاتیان و ئازادیخوازان دەکەین هەرکەسێک خۆی بەخەمخۆری كورد دەزانێت بابێدەنگ نەبن لەو زولمەی له گيراوانی بادينان دەکرێت. ئەوان گيانی خۆیان خستوته مەترسی لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی ئێوه دەبێت ئێوەش وەفای خۆتان بخەنەڕوو لە پشت شاشەكان وەرنە دەرێ. لانیکەم گەر به پۆستێكی سوشياليش بێت يان بەچالاكی هەڵوێست بنوێنن .

ئەمڕۆ ئەوانن سبەی  ئێمەین بۆیە

داوا له سەرجەم ڕێکراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ڕێکخراوەكانی جيهانی دەکەين  

تكايه. تكايه. تكايه. بەجدی تر وەرنه سەرخەت بارودۆخی زيندانيان خراپه هيچ بەرەوپێشچونێك نيه و پلانی مەترسيدار هەيه كە هەموو چالاكوان بەبێ منەتی حوكم دەكرێن .

كەسوكاری زيندانيانی بادينان

٢٥/٦/٢٠٢١

 



ڕیکلام