دادگای ئەمریکا سزای ٢٢ ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بەسەر بکوژی جۆرج فلوید

  2021-06-26  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای ئەمریکا، سزای ٢٢ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی سەپاند بەسەر دیریک شۆفین، ئەفسەری پێشووی پۆلیسی ویلایەتی ئەتلەنتا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی جۆرج فلوید، هاوڵاتی ئەمریکی بە ڕەگەز ئەفریقی.

کاتی تاوانەکە مەداریا ئارادوندو، سەرۆکی پۆلیسی شاری مینیا پۆلیسی ویلایەتی ئەتلەنتا ڕایگەیاند، شۆفین بنەماکانی کاری پۆلیسی پێشێلکردووە.

ئارادونۆ لە بەردەم دەستەی سوێندنخۆران لە دادگا ڕایگەیاند، ئەو کارەی شۆفێن ئەنجامی داوە، بەشێک نییە لە ڕاهێنانەکانیان، بە دڵنیاییشەوە بەشێک نییە لە مۆراڵ و بەهای کارکردنیان، شۆفین یاساکانی مۆراڵییەکانی پێشێلکردووە، لە شێوازی دڵڕەقانە و بکوژانەی دەستگیرکردنی فلوید.

 لە ڕۆژی ٢٥ی مانگی نیسانی ئەمساڵدا جۆرج فلۆید لەژێر ئەژنۆکانی شۆفین گیانی سپارد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٩ خولەک بە توندی فشاری کردبوو لە قوڕگی و بووە هۆی ئەوەی نەتوانێت هەناسەر بدات.

ڕوداوەکە بووە هۆی بەرپابوونی خۆپیشاندانی فراوان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەڕەڕای قورسی تاوانی کوشتنەکە، مامەڵەی پۆلیس لەگەڵ قوربانییەکەدا وەک جۆرێک لە ڕەگەزپەرستی لێکدرایەوە، سەبارەت بەو شێوازی مامەڵەکە کردنە لە لایەن پۆلیس ئەمریکاوە لە بەرامبەر ئەو هاوڵاتیانەی کە بە ڕەگەز ئەفریقین، روداوەکەش بووە هۆی لەرزاندنی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە و خۆپیشاندان و نارەزایی بە شێوازی جیاواز بەڕێوەچوو.



ڕیکلام