ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی کۆچی دوایی سینەماکاری کورد (یەڵماز گونەی)
بۆ ساڵی دووەم یادی ڕۆژی سینەمای کوردی دەکرێتەوە کە پلانەکانی بەمجۆرەی خوارەوە بۆ ماڵپەری ژیان نێردراوە:
یەکەم:(١٤)پەڕتوکی تایبەت بە سینەمای کوردی چاپ و بڵاو دەکەینەوە.
دووەم: سێ پانێڵی تایبەت بە سینەما و دراما بەڕێوەدەچێت.
سێیەم:- سێ فیلمی سینەمایی بە درێژایی(٨٤)ساڵ، بڵاو دەکەینەوە کە قۆناخ و سەردەمەکانیان گەلەک لەیەک دور و جیاوازن.
چوارەم: ھەر بۆ رۆژی سینەمای کوردی ژمارەی ئەزموونی گۆڤاری " سۆلیوود"چاپ و بڵاودەکرێتەوە، گۆڤارەکە مانگانە دەبێت و تایبەت بە ھونەری حەوتە و ھونەرەجوانەکان بەگشتی.
پێنجەم: سوپڕایزێک ھەیە بۆ فیلمسازان، بەتایبەتی تەمەنێکی دیاریکراوی گەنجان. ئەویش ساڵانە بەرھەمھێنانی کورتە فیلمێکە لە پێشبڕکێیەکدا رایدەگەیەنین.
شایەنی ھێما بۆ کردنە دەستپێک و کۆتایی بە وتار و ئاھەنگی میوزیک و گۆرانی دەبێت.
ماوەتەوە بڵێین: ساڵانە "رۆژی سینەمای کوردی"لەلایەن "ھاوار مستەفا خان" و کۆمپانیای ھاواری فیلم، ناوەندی سینەمایی و رۆژنامەڤانی بەدرخان، کۆماری یڵماز گونەی ژیاندۆستی بەڕێوەدەچێت.