عەلی حەمە ساڵح سەبارەت بە سزادراوانی بادینان داوایەک لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

  2021-06-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی حەمە ساڵح لە نامەیەکی کراوەدا داوای لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کردووە بەو دەسەڵاتەی کە هەیەتی لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوانی بادینان دەربکات، دەشڵێت ، "چونکە پێشتر نێچیرڤان بارزانی لەچەند کۆڕو کۆبوونەوەیەکدا نیگەرانی پیشاندابوو بەم حکومدانە".

دەقی نامەکەی عەلی حەمە ساڵح  بۆ سەرۆکی ھەرێم :

لە کۆتاییدا دادگا شەش ساڵ سزادانی پەسەندکرد بۆ پێنج دەستگیرکراوی بادینان

دەمەوێت نامەیەکی ڕاشکاوانەت بەکراوەیی بۆ بنێرم .

من وەک شاھیدێک لە تەواوی دادگاییکردنەکە ئامادەبوم، گوێبیستی وردەکاری تۆمەتەکان و وتەی تۆمەتبار و نوێنەری داواکاری گشتی و نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش و دادوەر بووم ..

چاوەڕێم داوا بکەن و وردەکاری ئەم چیرۆکانەی دادگاتان بۆ بنێرم ...

من بڕیارمداوە تاوەکو کۆتایی تەمەنم لە دەرەوەی ڕق و حزبایەتییەوە چی ڕاستی بێت ئەوە بڵێم و لە پێناویدا تێبکۆشم ..

بە دڵنیایی ھیچ بەڵگەیەک نەبوو بیسەلمێنت ئەمانە بەشێکن لە گروپێکی سیخوڕی یان گروپی چەکداریان ھەبێت ..

باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە دوو خاڵە

بە گروپی چەکدارو سیخوڕی تۆمەتبار کرابون .

یەک: هیچ چەکێک نەگیراوە، ئیدی گروپی چەکداری چی !!!

دوو: تۆمەتبار کرابون بە سیخوڕی بۆ ئەمریکی ئەڵمانیەکان، لە پەسەندکردنی یەکەمی دادگای تێھەڵچونەوەدا ھاتبوو، من لە تەواوی دادگادا ئامادەبوم ھیچ کەسێکیان دانیان بەوەدا نەناوە کە سیخوڕیان بۆ ھیچ لایەنێک کردووە... بەڵام بەھۆی فشاری نوێنەرایەتی وڵاتان لە پەسەندکردنی کۆتایی دادگای تێھەڵچونەوە ئەم تۆمەتە لادرا ..

بیستبوم.. لە چەندین کۆبونەوە نیگەرانیت پیشاندابوو بەم حکومدانە... ئێستا کاتی بڕیارو ھەڵوێستی ئێوەیە ...

ئێستا بەپێی یاسا دەرکردنی لێبوردنی تایبەت لە دەسەڵاتی ئێوەیە.. ھەموو ئەو مەرجانەی دەبێ بۆ لێبوردنی تایبەت دەربکرێت لەم دۆسیەدا ھەیە ..

پێشتر لێبوردنی تایبەت بۆ چەندین تاوانبار دەرکراوە، ئەگەر ئەم دەسەڵاتە یاسایە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم ھەڵەیە بەکارنەیەت و ئەم زوڵمە لەسەر ئەم قوربانیانە لا نەدات، ئیدی بۆچی باشە ..

چاوەڕێی بڕیاری ئێوەین ...



ڕیکلام