نەوت بەرگری لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی دەکات

  2021-07-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماوەیەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان لە بەرزیدا ماوەتەوە، بەشێوەیەک ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٧٦ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

هاوکات بە گوێرەی داتاکانی بازاڕەکانی وزە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٧٥ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

پسپۆڕانی ئابوری بواری نەوت ئاماژە بەوە دەکەن، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەو دیوە، بەشێوەیەک ماوەی سێ ساڵە نەگەیشتووەتە ئەو نرخە .

لە لایەکی دیکەوە سووککردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی کار و چالاکییە ئابورییەکان لە وڵاتانی پیشەسازی و زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی  ئەوروپا و جیهان، بازاری وزەی جیهانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.



ڕیکلام