سوپای پاسدارانی ئێران گرتەڤیدیۆیی چەندین چەک و موشەکی نوێی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە موشەکێکی زەمینی دژە تانکە و ناوی "ئەڵماس"ە و لە رێڕەوڕەسمێکی تایبەتتدا و بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران حسێن سەلامی نمایشکرا.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، کە هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسداران موشەکی نوێی کە ئامانجەکەی بەودی دەستنیشان دەکات، هەلیکۆپتەری چاودێری و خەمڵاندن، هەلیکۆپتەری شەڕکەر، موشکەی دوورهاوێژ، موشەک و بۆمبی دژە تانک، ئاڕ پی جی و ژمارەیەکی دیکە لە کەلوپەل و پێداویستی سەربازییان بەرهەمهێناوە.
لەبارەیەشەوە، حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ئێستادا هێزەکانمان فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتوو، تانکی پێشکەوتووی بەدەستهێناوە". ئەوەشی ووتوە، پێشتر نموونەیەکیان لە موشەکی ئاسمانی "ئەڵماس" بڵاوکردەوە و هەمان توانای "ئەبابیل 3 "ی هەیە، هەروەها موشەکی دژە تانکی "ئەڵماس"یش کە لەتوانایدایە مەودای 8 کیلۆمەتر ببڕێت.
حسێن سەلامی باسی لەوەشکردووە، "ئەوە ئێمەین کە گۆڕەپانی جەنگ و سروشتەکەی هەڵدەبژێرین کاتێک کە ڕووبەڕووی دوژمن دەبینەوە، سیاسەتی ئێمە بریتییە لە بەرگریکردن بەڵام ستراتیژیمان بریتییە لە هێرشکردن"، جەختی لەوەشکردەوە، "لە توانایاندایە کە رووبەڕووی هێرشەکانی دوژمن ببنەوە".