پینتۆس کارێکی شێتانە دەکات

  2021-07-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پینتۆس ڕاھـــێنەری جەستەیی یانەی ریال مەدرید کارێکی شێتانە دەکات لە پێناو بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی یاریزانەکانی مێرەنگیدا .

یانەی ریال مەدرید بەسەرپەرستی ئەنچلۆتی چەند ڕۆژێک دەبێت دەستیکردوە بە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ .
ئەنچلۆتی دەستی پینتۆسی تەواو کردۆتەوە لە پێناو ئەوەی توانای جەستەیی یاریزانەکانی ریال بگەیەنێتە لووتکە چوونکە ئەنچلۆتی پێی وایە گرفتی سەرەکی یانەکە لە وەرزی ڕابردوودا تەنیا کێشەی جەستەیی بووە .
پینتۆس وێڕایی ئەوەی کۆمەڵێک کاری جیاواز و ناوازەیکردوە لە ئێستادا بە بڕیارێکی تەواو شێتانە بریاریداوە ھەفتەی ھـــەشت یەکەی ڕاھێنان بکەن ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کاتی ڕاھێنان و جۆری ڕاھێنانەکان زیاتر دەکات .
بەپێی ستاندار پێویستە تیم شەش یەکەی ڕاھـــێنان لە ھەفتەیەکدا ئەنجام بدات بەڵام پینتۆس دوو یەکە زیاتری داناوە .


ڕیکلام