زیانە گیانییەکانی لافاوەکەى ئەڵمانیا ئاشکراکرا

  2021-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەى گشتى ڕاگەیاندنی سەر بە حکومەتى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زریانەکەى دوێنێوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٨١ کەس و سەدانی دیکەش برینداربوون.

هاوکات پۆلیسی ناوچەى کوبلتس ڕایگەیاندووە، زیاتر لە هەزار کەس دیار نین و بێ سەروشێونن  لە ناوچەکانی نوینار و ئارفایلەر .

ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستادا دەیان ڕێگای سەرەکی نێوان شارەکان گیراون و چەندین باڵەخانە و ڕێگا و  پرد بە هۆی لافاوەکەوە تێکچوون و هێزە حکومەییەکانیش سەرقاڵی گواستنەوەی خەڵکن لەو ناوچانەی کە مەترسی لەسەرە .

لە ڕۆژى دووشەممەى ڕابردووەوە باران و زریان  ناوچەکانی باشور و ڕۆژئاوای ئەڵمانیای گرتووەتەوە و جگە لە زەرەر و زیانێکى زۆری مادی سەدان کەسیش گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش زریانەکە بەردەوامە.

 


ڕیکلام