کازمی: نابێت بە بێ ڕەوتی سەدر هەڵبژاردن بکرێت

  2021-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، رایگه‌یاند، ڕەوتی سەدر پێکهاتەیەکی گرنگی گەلی عێراقن بە بێ ئەوان نابێت بیر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکرێتەوە.

 مسته‌فا كازمى لە پەیجی فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگه‌یاند،  دەبێت سەرجەم هێزە سیاسییەکانی عێراق پێکەوە و لە پرۆسەیەکی تەندروستى هەڵبژاردندا بەشداربن و  و ڕەوتی سەدریش یەکێکە لە هێزە سیاسییە گەورەکان و دەبێت بەشدلری هەڵبژاردن بێت.

 کازمی ئەوەشی وتووە ، "به‌رپرسیارێتى مێژووییمان له‌ ئه‌ستۆیه‌، ره‌وتى سه‌در پێكهاته‌یه‌كى گرنگن، ناكرێت بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌، بێ ئه‌وان هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌ بچێت . "

ئەمڕۆش كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، رایگه‌یاند، کاتی کشانەوە  لە ٢٠ی حوزەیرانەوە تەواوبووە و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، له‌(10ى تشرینى یه‌كه‌م)ی ئەمساڵ، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

دوێنێ موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم و خۆم بەری دەکەم لەوانەی لە حکومەتی ئێستای عێراق و کابینەی داهاتوو بەشدارن، چونکە هەموویان گەندەڵکارن.

 


ڕیکلام