یۆڤانتۆس ئەستێرەکی مانچێستەر سیتی دەکاتە ئامانج

  2021-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت بۆ وەرزی داهـــاتوو بە بەهـــێزی بگەڕێتەوە نێو رکابەریەکان بۆیە لە ئێستاوە دەیەوێت کۆمەڵێک گرێبەست بۆ هـــەندێک بنکەی پێکهـــاتەکەی بکات .


پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامەی لاگازێتا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ئایندەی کریستیانۆ بەهـــیچ جۆرێک لە یۆڤانتۆسدا نەماوە یانەکە دەیەوێت بە زووی جێگەی ناوبراو پڕ بکاتەوە .
ماسیملیانۆ ئەلیگری ئیدارەی یوڤی ڕاسپاردوە لە نزیکترین کاتدا گرێبەست لەگەڵ گابرێل خیسۆسی بەرازیلی بکەن ، پێدەچێت گرێبەستەکە زۆر زوو یەکلایی بێتەوە بەو پێیەی پیپ گواردیۆلا خیسۆسی ئازادکردوە لەوەی یانەکە جێبهـــێڵیت .
یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە بڕی ٣٠ ملیۆن پێشکەشی سیتی بکات لە پێناو گواستنەوەی یاریزانی ناوبراودا . 


ڕیکلام