چوار ئەستێرە دەکرێتە قوربانی مانەوەی مێسی

  2021-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیۆنێڵ مێسی کە بەر لە هەفتەیەك گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هات هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیك بۆتەوە و لەوە دەچێ بەم زوانە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە

یانەی بارسێلۆنە کە بە گووتەی رۆژنامەکان بارودۆخی دارایی زۆر خراپ بووە و پێویستە قوربانی زۆر بدات بۆ مانەوەی مێسی.
پێگەی گۆڵ لە نوێترین هەواڵیدا ئاماژەی بەوە داوە کە لاپۆرتا سێ یاریزانی خستۆتە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە پێناو ئەوەی ئەو فشارە داراییەی لەسەر یانەکەیە کەمبێتەوە.
لاپۆرتا دەیەوێ ئەو یاریزانانەی کە موچەیەکی زۆر وەردەگرن و لە یانەکەدا گرینگیەکی زۆریان نیە لە یانەکەدا دووریان بخاتەوە.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کە هەریەکە لە دێمبڵی - ئۆمتیتی - کۆتینۆ - پیانیچ لەم بازاڕی گواستنەوەیە دەفرۆشرێن تاکوو یانەکە بتوانێ گرێبەستی مێسی نوێ بکاتوە و مووچەکەی پێدابین بکەن.


ڕیکلام